بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە گەیشتووەتە 51 هەزار و 495 کەس.
هەروەها ژمارەی بریندارانی ئەم شەڕەش 117 هەزار و 524 کەس ڕاگەێندراوە.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو نەخۆشخانەکانی غەززە 56 شەهید و 108 برینداریان وەرگرتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە 2 هەزار و 111 کەس شەهید و 5 هەزار و 483 کەس بریندار بوون./.