بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هاریکاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ فەڵەستینییەکان کە دەزگایەکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نزیکەی نیو ملیۆن کەسی دیکە لە دانیشتووانی غەززە بە هۆی فەرمانە یەک لە دوای یەکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ چۆڵکردنی ناوچە جیاجیاکان، ئاوارە بوون.
ئۆنڕوا ڕایگەیاندووە کە ناچارکردنی دانیشتووانی غەززە بە کۆچی زۆرەملێ بووەتە هۆی ئەوەی کە فەڵەستینییەکان لە ڕووبەرێکی زۆر کەمی ئەم ناوچەیەدا جێگیر بکرێن، ئەم ناوچەیەش لە ڕووی ئەمنییەوە پارێزراو نییە و بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە شوێنی مانەوەی فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕوبەڕوی کارەسات بووەتەوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاریکردنی خەڵک کێشەی گەورەیان هەیە و پێداویستییەکان لە بەردەستدا نییە./.