بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا وێڕای ئاماژە بە گرنگی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.