بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆری ئوشاکۆف یاریدەدەری ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند کە ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم هەفتەیە سەردانی مۆسکۆ دەکات.
ئوشاکۆف بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی پوتین و هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان، ڕایگەیاند کە هەر دوو لا دۆخی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ڕووسیا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران دەپارێزێت.
یاریدەدەری پوتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێشنیاری ئەوەیکردووە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی پاییزی ئەمساڵ لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت./.