بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی تەواوی لە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی وڵاتەکەی و ئێران هەیە.
ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەی زۆر باشمان لە گەڵ ئێراندا هەبووە.
گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا شەممەی ڕابردوو لە ڕۆما بەڕێوەچوو و گەڕی سێهەم لە ئاستی دانوستانکارانی باڵا بڕیارە شەممەی داهاتوو لە مەسقەت ی پایتەختی عۆمان بەڕێوە بچێت./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

