بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕۆژی سێ شەممە 22 ی نیسانی 2025 سەردانی چین دەکات.
ناوبراو پێشتر سەردانی ڕووسیای کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
ڕەنگە سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییان بە دانوستانەکانی ئەم وڵاتە و ئەمریکاوە هەبێت کە تا ئێستا دوو گەڕی لە مەسقەت و ڕۆما بە نێوەندگێڕیی عۆمان بەڕێوەچووە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

