بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح ی عێراق ڕایگەیاند کە ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبومحەممەد جۆلانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کە خۆیی وەک سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا ناساندووە، کەسێکی تیرۆریست و ناسراوە و پاش ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی قاعیدە و بەیعەتدانی بەم ڕێکخراوە، مێژووەکەی بە خوێنی عێراقییەکان پەڵە پەڵەیە.
هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە بانگهێشتکردنی ئەحمەد شەرع بۆ بەغدا، شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتیی لە نێو بنەماڵەی شەهیدان بە دواوە بووە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بانگهێشتی ئەحمەد شەرعی کردووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتلەی عەرەبی لە بەغدا./.