بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هاریکاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارەکانی فەڵەستینی ناسراو بە ئۆنڕوا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە 600 منداڵی فەڵەستینی لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا شەهید بوون.
ئاژانسی ناوبراو داوای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە کردووە.
ئۆنڕوا ڕایگەیاندووە کە لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 1600 منداڵی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بریندار بوون.
ئەم تاوانانەش بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و بێدەنگی وڵاتانی ئەورووپی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت./.