بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاپتنی پۆرتۆگالیی یانەی نەسری سعوودیە خەڵاتێکی تایبەتی زێڕی لە خولی ئەم وڵاتە وەرگرت.
ئەم خەڵاتە ئاڵتوونییە تایبەتە بە یاریی نێوان هەر دوو یانەی نەسر و ڕیاز کە گۆڵەکەی وەک جوانترین گۆڵی هەفتەی ڕابردوو (هەفتەی 27) خولی سعوودیە دەستنیشان کرا.
ئەم خەڵاتە لە کاتێکدا بووە کە ڕۆناڵدۆ بۆ سێهەم جار لەم وەرزەدا خەڵاتی جوانترین گۆڵی خولی سعوودیەی بەدەستهێنا.
خولی سعوودیە هەموو هەفتەیەک خەڵاتی جوانترین گۆڵ دەبەخشێت، ئەمەش بە پشت بەستن بە دەنگی هاندەران. ئەم دەستپێشخەرییەش بە هاوکاری یەکێک لە دامەزراوە بانکییەکان وەک سپۆنسەر بەڕێوەدەچێت./.