بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی نیسان سەردانی ڕووسیا دەکات.
ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان قەتەر و ڕووسیا و گرنگترین پێشهاتە نێودەوڵەتییەکانە.
پەیوەندییەکانی قەتەر و ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەرچاوی لە بوارە جیاجیاکاندا بەخۆوە بینیوە.
ڕۆڵی کارای قەتەر لە نێوەندگێڕییە نێودەوڵەتییەکان و خواستی ڕووسیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی دەوحە – مۆسکۆ هەبووە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

