بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خودای گەورە
خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەری هەڵەبجەی شەهید
بەڕێز نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت
پیرۆزبایی پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ئازیز دەکەم و هیوادارم ئەم دەسکەوتە ببێتە سەرەتایەک بۆ باشتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە.
خەڵکی هەڵەبجە شیاوی باشترین خزمەتگوزارین و هیوادارم ئەم هەنگاوە قەرەبووی ئێش و ئازارەکانی ئەوان بکاتەوە.
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەتوانێت بوژانەوەی ناوچەکەی بە تایبەت لە ڕووی ئابورییەوە بە دواوە بێت و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت ئەم ئامانجە مسۆگەر بکات.
ڕەزا ڕەحمەتیان
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی