بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە مەبەستی پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش، چەندین یادداشتی هاوکارییان واژۆ کرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان پاکنەژاد و حەیان عەبدولغەنی، سەبارەت بە ئاسۆی هاوبەشی بەردەم هەر دوو وڵات وتووێژ کراوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو وەزیردا میکانیزمی هاوکاری لە سەرجەم کەرتەکاندا تاوتوێ کرا و یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری و چەندین ڕێکەوتن سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات واژۆ کرا./.