بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی مانگی نیسانی ڕێکخراوی ئۆپێکدا هاتووە کە وەبەرهێنانی نەوتی 12 وڵاتی ئەندامی ئەم ڕێکخراوە لە مانگی ئاداری 2025، بە گشتی 26 ملیۆن و 776 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە کە 78 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەراورد بە مانگی شوبات دابەزینی هەبووە.
لە هەمان کاتدا وەبەرهێنانی نەوتی ئێران ڕۆژانە 12 هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 335 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و پێگەی سێهەمی وەبەرهێنەرانی نەوتی ئۆپێکی لە پاش سعوودیە و عێراق پاراستووە.
تێکڕای وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2024، 3 ملیۆن و 257 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە و لە ساڵی 2023، 2 ملیۆن و 884 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
سعوودیە بە وەبەرهێنانی ڕۆژانەی 8 ملیۆن و 964 هەزار بەرمیل، عێراق بە 3 ملیۆن و 981 هەزار بەرمیل و ئێران بە 3 ملیۆن و 335 هەزار بەرمیل، سێ وەبەرهێنەری گەورەی نەوتی ئۆپێک لە مانگی ئاداری 2025 بوون.
ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی ئاداری 2025، 14 ملیۆن و 244 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتیان بەرهەمهێناوە کە بەراورد بە وەبەرهێنانی 14 ملیۆن و 203 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی مانگی شوبات، 41 هەزار بەرمیل دابەزینی هەبووە.
بە گشتی وەبەرهێنانی نەوتی خاوی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی لە مانگی ئادار گەیشتە 41 ملیۆن و 20 هەزار بەرمیل کە بەراورد بە مانگی شوبات ( 41 ملیۆن و 57 هەزار بەرمیل ) 37 هەزار بەرمیل دابەزینی هەبووە./.