بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” خۆشحاڵبووم بە چاوپێکەوتنم لە گەڵ ئەحمەد شەرع لە ئەنتالیا، لە کۆبوونەوەکەشدا باسمان لە دۆخی سوریا کرد و بیر و بۆچوونمان سەبارەت بە داهاتووی ئەم وڵاتە گۆڕییەوە کە سەرجەم گەلانی سوریا لەخۆبگرێت “.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ” پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەحمەد شەرع دووپاتکردەوە، هاوکات پابەندبوونیشمان بە هاوبەشیکردن لە شەڕی دژ بە داعش دووپاتکردەوە “.
ڕاشیگەیاند کە ” پابەندبوونی ئەحمەد شەرع بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، دڵخۆشیکردم “./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

