بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، وتی: پەیوەندی لە گەڵ عێراق یەکێک لە بوارە گرنگەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێرانە و ئێمە خەڵکی وڵاتی دۆست و دراوسێ عێراق بە برایانی خۆمان دەزانین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هیوای ئەوەی خواست کە دەرفەتی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە زووترین کاتدا دابین بکرێت تا سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام لە گەڵ گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت و بەردەوام هیوای باشترینەکان بۆ دراوسێکان و دۆستانی خۆیان لە ئێران دەخوازن.
لەتیف ڕەشید ڕایگەیاند کە عێراق لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئامادەی هاوکارییە لە گەڵ ئێران و وڵاتانی دیکە./.