بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماهر شەرع برای ئەحمەد شەرع، کراوەتە ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا.
ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا پۆستێکی باڵایە و بەرپرسیارێتی کارگێڕی و ڕێکخراوەیی لە سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەستۆ دەبێت.
ڕێکخستن چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆمار و بەدواداچوون بۆ فەرمان و نامەکانی لە دەزگا حکومییەکانی سوریا، بەشێکی دیکە لە ئەرکەکانی ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆمار دەبێت.
ماهر شەرع لەدایکبووی 1973 ی دیمەشق و بڕوانامەی دکتۆرای زانستە پزیشکییەکانی هەیە و لە قۆناغی پاش کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، بووە وەزیری تەندرووستی سوریا بەوەکالەت./.