بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی ئێران وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای دایەوە و ئەو وەڵامە لە ڕێگای عۆمانەوە گەیشتە واشنتن، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە واشتن هەوڵ دەدات دەرگای دانوستانی ڕاستەوخۆی ناوەکی لە گەڵ ئێران بکاتەوە.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران ڕەزامەندی لە سەر ئەم دانوستانانە بدات، دەبێتە یەکەم دانوستانی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی نێوان هەر دوو وڵات لەو کاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 لە ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 کشایەوە. حکومەتەکەی ترەمپ هەروەها دەیەوێت لە کاتێکی کەمتردا ئەنجامی باشتر لەو ڕێکەوتنە بە دەست بێنێت کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما لە ساڵی 2015 واژۆی لە سەر کرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبووە کە تاران ناچێتە دانوستانی ڕاستەوخۆوە لە گەڵ واشنتن./.










