بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی لیوا محەممەد ڕەزا زاهیدی و لیوا محەممەد هادی ڕەحیمی و ئەفسەران و ڕاوێژکارانی هاوڕێی ئەوان لە هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بیانی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق، ڕایگەیاند: پاش ئۆپەراسیۆنی مێژوویی زریانی ئەقسا و شکستی ستراتیژی و قەرەبوونەکراوی ڕژێمی داگیرکار و تاوانباری زایۆنیستی، تاقمی ناپاک و تاوانباری دەسەڵاتداری ئەو ڕژێمە، پەرەی بە تاوان و دەستدرێژییەکانی خۆی لە غەززەوە بەرەو سوریا و لوبنان دا و لە ڕۆژی دووشەممە 1 ی نیسانی 2024 فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە لە تاوانێکی گەورە و بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی، بینای کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە دیمەشق کردە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی و بە هۆی ئەو کردە تیرۆریستییەوە فەرماندە باڵاکانی وەک لیوا محەممەد ڕەزا زاهیدی و محەممەد هادی ڕەحیمی و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ئەوان شەهید بوون.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ژە بە پێچەوانەی خەونی شەیتانیی زایۆنیستی، ڕووداوەکانی پاش ئەو تاوانە و تاوانەکانی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە ڕاستییەک بە ناوی خۆڕاگری بشارێتەوە و تەنانەت ئەو هەموو تاوانە لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوو شکستە گەورە و ستراتیژییە سەربازی و هەواڵگرییەکەی ئەو ڕژێمە پەردەپۆش بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە بە یارمەتی خودای گەورە، بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت تێکۆشەرانی فەڵەستینی کە لە ئێستادا پشتیوانی خەڵکی ئەمریکا و ئەورووپایان لە گەڵە، کۆتایی ژیانی داگیرکارانی زایۆنیست دەخوڵقێنن و ئازادی قودس وەک ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان دەکەنە هەواڵی یەکەمی میدیاکانی جیهان./.