بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش ئەوەی بچینە ناو تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ڤیتامین C، باشتر وایە سەرەتا بزانین سوودەکانی ڤیتامین C لە جەستەدا چییە و ئەم ڤیتامینە چه ڕۆڵێکی لە جەستەدا هەیە. ڤیتامین C یان ترشی ئەسکۆربیک ڤیتامینێکی گرنگە بۆ گەشەی هەموو شانەکانی جەستە.
زۆرێک لەو پرۆسانەی کە لە جەستەدا ڕوو دەدەن پێویستیان بەم ڤیتامینە هەیە، لەوانە: پێکهاتەی کۆلاجین، هەڵمژینی ئاسن، کاری سیستەمی بەرگری گونجاو، چاکبوونەوەی برین، پاراستن و چاککردنەوەی ئێسک و ددان. ڤیتامین C یەکێکە لەو دژە ئۆکسیدانە کە دەتوانێت جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ بپارێزێت بە بێلایەنکردنی کاردانەوەی نەرێنی.
سوودە سەرەکییەکانی ڤیتامین C لە جەستەدا بریتین له:
1- تەواوکەرەکانی ڤیتامین C پەستانی خوێن کەم دەکەن.
2- تەواوکەرەکانی ڤیتامین C مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکەن.
3- ڤیتامین C دەتوانێت هەڵمژینی ئاسن باشتر بکات. هەروەها لەوانەیە مەترسی کەمی ئاسن کەم بکاتەوە.
4- ڤیتامین C دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ.
5- ڤیتامین C لەوانەیە بەرگری بەهێز بکات بە یارمەتیدانی خڕۆکە سپیەکانی خوێن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری پێست و یارمەتیدانی چاکبوونەوەی خێراتری برینەکان./.