بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چا یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانی جیهان. بەڵام دەبێت هەمیشە ئاگاداری ئەوە بین کە ئەم خواردنەوە هەستیارە بە شێوەیەکی درووست بخورێت. گرنگینەدان بە ئامادەکردن و بەکارهێنانی ئەم خواردنەوە زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
خواردنی چا بەم شێوەیانە قەدەغەیە کە بریتین لە:
1- چای گەرم:
خواردنەوەی چا لە پلەی گەرمی سەروی 65 پلەی سیلیزی زیان بە خانەکانی سورێنچک دەگەیەنێت و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاد دەکات.
2- چای سارد:
چای سارد بڕێکی زۆر ئۆکسالاتی تێدایە کە لە گەڵ کالسیۆم تێکەڵ دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
3- چای ماوه بەسەرچوو:
چای ماوه بەسەرچوو لەوانەیە ببێتە ماددەیەکی زیانبەخش بە هۆی ئۆکسیدبوونی پێکهاتەکانی. هەروەها ئەگەری گەشەکردنی بەکتریا لە چای ماوه بەسەرچوودا هەیە و دەبێتە مەترسیەکی گەورە بۆ تەندرووستی.
4- خواردنەوەی چا لە کاتی ژەمی بەیانیدا:
خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ لە کاتی ژەمی بەیانیدا دەردانی ترشی گەدە زیاد دەکات. لە درێژخایەندا، ئەمە دەبێتە هۆی دڵ شێواندن و نائارامی گەدە.
5- خواردنی چا دوای خوراک:
خواردنی چا بە خێرایی پاش خوراک دەبێتە هۆی لاوازکردنی هەڵمژینی ئاسن و مەترسی کەمخوێنی و کەمی ئاسن زیاد دەکات. باشتر وایە لانیکەم کاتژمێرێک پاش خواردنی خوراک چا بخۆیتەوە./.