بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاریگەرییەکی زۆری لە سەر یانەی نەسری سعوودی هەیە، چونکە ژمارەی هاندەرانی ئەم یانەیەی زیادکردووە و هەروەها یاریزانی گەورەشی بۆ ئەم یانەیە ڕاکێشاوە.
ئیستا بێنتۆ گۆڵپارێزی بەرازیلی یانەی نەسری سعوودیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە هۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە پەیوەندی بە ئەم یانەوە کردووە.
بێنتۆ لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاریگەری هەبوو لە سەر بڕیارەکەی من بۆ پەیوەندی بە یانەی نەسری سعوودیه. ئۆفەرێکم لە یانەی ئیتیحادەوە پێگەیشت و دانوستانمان لە سەری کرد، بەڵام کاتێک زانیم کە یانەی نەسر حەز لە ئامادەبوونی من دەکات و هەروەها بە هۆی بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم یانەدا، پەیوەندیم بە نەسروە کرد.
ناوبراو وتی: چەند ئۆفەرێکم هەبوو بەڵام ئاسان بوو بڕیار بدەم بە هۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ. نەمتوانی دەرفەتی یاری لە گەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دەست بدەم و بە هۆی ئەوەوە پەیوەندیم بە یانەی نەسرەوە کرد./.