بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی نزیک لە بزوتنەوەی حەماس ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، ئیسماعیل بەرهوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە شەهید کراوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشێکی ئاسمانیدا ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ناسری کردە ئامانج، لە کاتێکدا کە ئیسماعیل بەرهوم پاش برینداربوونی لە هێرشەکانی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لەو شوێنەدا چارەسەری بۆ دەکرا.
لەو هێرشەدا 5 کەس بە تایبەت ئیسماعیل بەرهوم شەهید کرا و بەشێکی نەخۆشخانەکەش سووتا./.