بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن لە کۆتایی کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورووپا لە شاری برۆکسێل ڕایگەیاند کە لە بەرواری 7 و 8 ی نیسان لە میسر دەبێت و لەم سەردانەدا بە شێوازی تایبەت پرۆژەی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە تاوتوێ دەکات.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ئاگربەستی بەپەلە و پێویست لە کەرتی غەززە، ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان لە لایەن بزوتنەوەی حەماس و گەیشتن بە ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی بۆ کێشەی فەڵەستین پشتیوانی دەکەین./.