بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال عامر ڕایگەیاند کە یەمەن لە ژێر هیچ گوشارێکدا واز لە هێرشەکانی دەریای سور ناهێنێت و لە تارانیشەوە هیچ پەیامێکمان بۆ دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکان پێنەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی کە ئێمە لە بڕیارەکانی خۆماندا سەربەخۆین و کاریگەری لە هیچ وڵات و لایەنێک وەرناگرین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران دەستێوەردانی لە بڕیارەکانی ئەنساروڵڵادا نییە و تەنیا هەندێک کات نێوەندگێڕی دەکات، بەڵام ناتوانێت شتێک بە سەر ئەم بزوتنەوەیەدا بسەپێنێت./.