بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤان دایک یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی یانەی لیڤەرپوول، کە لەم ساڵانەی دواییدا ئاستێکی درەوشاوەی لە گەڵ ئەو تیپەدا ئەنجامداوە و چەندین جامی بەدەستهێناوە.
ڤان دایک تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لە گەڵ لیڤەرپوول هەیە و تا ئێستا لەگەڵ ئەم یانە بەریتانییە نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. پێشبینی زۆر هەیە سەبارەت بە رۆیشتنی ڤان دایک لە لیڤەرپوول.
یانەکانی سعوودیە هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ڕاکێشانی ئەم بەرگریکارە هۆڵەندییە. یانەی هیلالی سعوودی کڕیاری جدیی ئەم یاریزانەیە. کەنالیiNewsی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە یانەی لیڤەرپوول جێگرەوەی ڤان دایکی دەستنیشان کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە دیان هۆیسن هەڵبژاردەی لیڤەرپووله بۆ جێگرتنەوەی ڤان دایک. دیان هۆیسن بۆ بۆرنمۆس یاری دەکات و مەرجی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بریتییە لە پێدانی 50 ملیۆن پۆند.
یانەی لیڤەرپوڵ هیچ کێشەیەکی نییە لە پێدانی ئەم ژمارەیە و ئەگەر ڤان دایک بڕوات ئەو بەرگریکارە لە بۆرنمۆس ڕادەکێشێت. بایرن میونشن، ڕیال مەدرید، مانچستەر یۆنایتد و تۆتنهام وەک کڕیارەکانی دیکەی دیان هۆیسن ناویان هاتووە./.