بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یسپێر لیندسترۆم هێرشبەری تەمەن 25 ساڵە کە بە یەکێک لە خراپترین هێرشبەرانی ئەورووپا دادەنرێت و ئامارەکانیش ئەوە دەردەخەن. ئەم یاریزانه 75 یاری ئەنجامداوە و له هیچ یارییەکدا گۆڵی تۆمار نەکردووه.
ئێستا میدیای وەرزشی ترانسفێرمارکێت ڕیزبەندی خراپترین یاریزانەکانی پیشان داوە کە یسپێر لیندسترۆم لە پلەی یەکەمدایە. دوای ئەم یاریزانە جیۆڤانی کۆێندا یاریزانی سپۆرتینگ بە 28 یاری بە بێ گۆڵ لە پلەی دووەمدایە و لی کانگ ئین لە پاریس سانجێرمان بە 23 یاریی لە پلەی سێیەمدایە.
یسپێر لیندسترۆم دوای تەنیا دوو وەرز ئامادە بوون لە خولی ئەڵمانیا، گواسترایەوە بە خولی ئیتالیا و بە گرێبەستێکی 30 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە ناپۆلیەوە کرد. ئەم یاریزانە بە هیچ شێوەیەک ئاستێکی باشی لە ناپۆلی نەبوو هەر بۆیە تا کۆتایی ئەم وەرزە بە گرێبەستێکی قەرز پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆن کرد. بەداخەوە، ئەو سەرەڕای ئەوەی که دەرفەتی زیاتری هەبوو یاری بکات هیچ گۆڵێکی لە ئێڤەرتۆن تۆمار نەکرد.
دوایین جار یسپێر لیندسترۆم توانی گۆڵێک تۆمار بکات دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کاتێک هێشتا بۆ ئینتراخت یاری دەکرد. دەبێت بزانین ئەم شکستە درێژخایەنە لە گۆڵکردن تا کەی دەخایەنێت./.