بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا جەماڵ سەڵمانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئیلام، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٥ ڕایگەیاند: لە شاری ئیلام، کەسێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە هۆی ناکۆکی خێزانییەوە برا 21 ساڵانەکەی بە چەک کوشتووە.
ناوبراو وتی: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس سەبارەت بەوەی کە تەقەکردن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیلام ڕوویداوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە. بە ئامادەبوونی هێزەکانی پۆلیس بکوژەکە بە بێ هیچ بەرگرییەک دەستگیرکرا و دەرکەوت کە تەقەکردنەکە بە هۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە نێوان دوو برادا بووە و برا بچووکەکە بریندار کراووە.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئیلام لە درێژەدا ڕایگەیاند: برا بچووکەکە دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیلام و سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بەداخەوە لەنەخۆشخانەدا گیانی لەدەستدا. هەروەها لە یەکەم لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا، برا 27 ساڵەکە ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەم ڕووداوە ناکۆکی خێزانی بووە./.