بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی ڕابردوو تیپی شەباب لە هەفتەی24 خولی سعوودیە، بەرامبەر تیپی نەسر ئەنجامی 2-2ی بەدەستهێنا. محەممەد ناسر جێگری سەرۆکی یانەی شەباب پێی وایە بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ئەنجامی یارییەکە هەبووە و ڕێگری لە سەرکەوتنی تیپی شەباب کردووە.
محەممەد ناسر سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکە دادپەروەرانە نەبوو، چونکە ئێمە شایەنی سەرکەوتن بووین. هەمووان دەیانبینی کە بڕیارەکانی ناوبژیوان چۆن کاریگەرییان لە سەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو. بەداخەوە ئەمە زۆر جار بەسەرماندا هاتووە. هەندێک لە گۆڵەکانی تیپی نەسر گوماناوی بوون و سەیر ئەوەیە کە ناوبژیوان بە هیچ شێوەیەک VARی سەبارەت بەم بابەتە بەکارنەهێنا.
ناوبراو وتی: هیچ نیگەرانییەک نییە و هەموو کێشەکان چارەسەر کراون. هەمووتان بینیتان که یاریزانەکانمان لە یاریەکەدا باش بوون و ئەمەش گرنگترین شتە. هەڵەکانی ئەم ناوبژیوانە ئەنجامی یارییەکەی گۆڕی، بەڵام ئێمە بە ویستی خودا دڵخۆشین. تەنانەت ئەگەر لەم یارییەدا بە ئەنجامی 5-2 سەردەکەوتین، من هێشتا باسی ناوبژیوانم دەکرد، چونکە ئەوەی ڕوویدا سرووشتی نەبوو و هەڵەیەکی ئاشکرا هەبوو لە ناوبژیوانی یارییەکەدا./.