بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گەیشتە جەدەی سعوودیە.
کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی لە جەدە بەڕێوە دەچێت.
ئەو کۆبوونەوە بە دەستپێشخەری و پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێکردنی تاوان و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، بەڕێوە دەچێت./.