بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا ئەکبەری پسپۆڕی پزیشکی وەرزشی زانکۆی ڕازی کرماشان ڕایگەیاند: بۆ وەرزشکردن لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە چەند یاسایەک لەبەرچاو بگیرێت. چونکە زۆربەی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ کۆتایی زستان و ڕۆژەکان کورتترن، بۆیە وەرزشوانان لەم مانگەدا ڕووبەڕووی کێشەی زۆر نابنەوە.
ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند: نابێت لە کاتی پارشێودا ئەو خۆراکەی کە چەورە و لە جەستەدا درەنگ هەرس دەکرێ بخۆین. هەروەها دەبێت بە ڕێژەی درووست ئاو بخۆنەوە و هەروەها بە هیچ شێوەیەک قاوە مەخۆن. ئەو وەرزشوانانەی کە هێز و بەرگەگرتنی جەستەیی بەرزیان هەیە دەتوانن لە ناوەڕاستی ڕۆژدا وەرزشیان ئەنجام بدەن بەڵام باشترین کات بۆ ئەو کەسانەی کە تازە دەستیان بە وەرزشکردن کردووە، کاتژمێرەکانی نزیک لە بەربانگه.
وتیشی کە ئەگەر وەرزشوانێک پاش بەربانگ نەتوانێت وەرزش بکات، دەتوانێت نزیکەی نیو کاتژمێر تا 4٥ خولەک دوای بەربانگ وەرزش بکات. بە ئەم شێوەیە کە بە خۆرما و پەرداخێک شیر بەربانگ بکاتەوە و دوای 15 بۆ 40 خولەک پشوودان، دەست بە وەرزشکردن بکات./.









