بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد تورک پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە زمانی کوردی خوێندەوە کە تێیدا داوای چەکدانان لە پەکەکە کراوە.
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا داوای لە پەکەکە کردووە کۆنگرە ساز بکات و تێیدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنێت و چەک دابنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیارێتی چەکدانان لە ئەستۆ دەگرێت./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

