بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەمین قادر ناسراو بە ”مامە حەمەی ڕەسام” یەكێك بووە لە وێنەگرە دێرینەكانی شاری سلێمانی و لە ساڵی ١٩٤٠ لە دایك بووە و بەشێكی زۆری تەمەنی بە كاری وێنەگرتن بەسەربردووە و خاوەنی وێنەگری ”ڤیان” بووە.
مامە حەمە لە دوكانەكەیدا هەموو ئەو كامێرا و كەرەستانەی پاراستبوو كە لە تەمەنی كاری وێنەگریدا بەكاریهێنابوو.
مامە حەمەی ڕەسام بەرەبەیانی ٢٠ ی مانگی ڕابردوو لە تەمەنی 85 ساڵیدا بە شێوەیەكی كتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
بە ناوی دەزگای میدیایی جام كوردی – یەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خاتوو كەوسەر محەممەد بەڕێوەبەری كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزیان دەزانین.
انا لله و انا اليه راجعون