بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: بە ناوی برا و دۆست و سەرکردەکەم سەید حەسەن نەسروڵڵا بەرامبەر بە ئێوە دەڵێم، ئەی خەڵکی بەشەرەف و وەفادار و ئازیزترینەکان، ئەی کەسانێک کە ئێمەتان سەربەرز کرد، ئەم ئەمانەتە دەپارێزین و لەم هێڵەدا درێژە بە ڕێگاکەمان دەدەین و وەسیەتی ئەم شەهیدە ئازیزە جێبەجێ دەکەین.
ناوبراو وتی: لە گەڵ شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بەیعەت دەکەم و خەڵکیش دەیانەوێت لەم ڕێگایەدا بەیعەت لە گەڵ ئەودا بکەن، ئێمە لە سەر بەڵێنمان دەمینێنەوە ئەی نەسروڵڵا.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئەم سەید حەسەن نەسروڵڵایە، ئازیزی دڵی تێکۆشەران و جەمسەرنوێنی فەڵەستین و قودس بوو و پشکی بەرچاوی لە زیندووکردنەوەی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستیندا هەبوو.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: لە گەڵ یەکتر دەمێنینەوە و لە گەڵ یەکتر خۆڕاگری دەکەین، لە بەر ئەوەی کە ئێمە لە گەڵ بەڵێنەکەمان بە سەید حەسەن نەسروڵڵا دەمێنینەوە.
ناوبراو وتی: ئەم گردبوونەوە جەماوەرییە بەشکۆیە پیشاندەری یەکڕیزی نیشتیمانی، نەتەوەیی و ئیسلامییە و ئێستا لە قۆناغێکی نوێداین.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت درێژە بە داگیرکاری و دەستدرێژی بدات، دەزانین کە سەرکەوتنی کۆتایی مسۆگەر دەبێت، تەنانەت ئەگەر دواش بکەوێت.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: خۆڕاگری بە ئامادەبوون و ئامادەییەوە بەردەوام دەبێت، کەس ناتوانێت ئێمە لە مافی خۆڕاگری بێبەش بکات، لە کاتی گونجاودا هەنگاومان دەبێت و شێوازی گونجاو بۆ خۆڕاگری هەڵدەبژێرین.
شێخ نەعیم قاسم وتی: دوژمن ئەوەی لە گۆڕەپانی شەڕ و سەربازیدا بۆی مسۆگەر نەکرا، لە گۆڕەپانی سیاسیشدا بە دەست ناهێنێت، پشوودرێژی ئێمە بە هەڵە وەک لاوازی پیشان نەدەن، لە بەر ئەوەی کە ڕێگایەکی دوور و درێژە.
وتیشی کە ئەگەر پێویست بکات لە بەرامبەر ستەمکارانی جیهان دەوەستین، لەم ڕێگایەشدا یان سەردەکەوین یان شەهید دەبین.
شێخ نەعیم قاسم وتی: تا کاتێک داگیرکاری هەبێت خۆڕاگریش بەردەوامە. یەکگرتوویی ئێمە لە گەڵ بزوتنەوەی ئەمەل بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە./.