بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەڵاح لەم وەرزەدا لە گەڵ تیپی لیڤەرپوول ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و بە 22 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی بەریتانیدایە، هەر بۆیە ڕاهێنەری لیڤەرپوول ستایشی تواناکانی کردووە.
ئارنێ سلۆت لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی میرەر ڕایگەیاند: هەرچەندە محەممەد سەڵاح تەمەنی 32 ساڵە، بەڵام هێشتا زیرەکییەکی بەرزی هەیە و خۆی دەخاتە ئەو شوێنانەی کە دەزانێت تۆپەکە لەوێ دەبێت. ئەمە خاڵێکی ئەرێنییە، تەمەنی 32 ساڵی ئاماژەیە بۆ ئەو ئەزموون و زیرەکییەی کە بە باشی بەکاری دەهێنێت.
ئارنێ سلۆت لە درێژەدا وتی: سەیری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکە لە تەمەنی 40 ساڵیدا، هەروەها باری جەستەیی و شێوازی ژیانی، باشترین نمونەیە بۆ یاریزانە گەنجەکان. محەممەد سەڵاح تەمەنی 32 ساڵە و لەم تەمەنەدا یاریزانان بە زۆری لەدەستدانی توانایان هەیە. هەرچۆنێک بێت سەڵاح هەمیشە باشترین نمایشی خۆی پێشکەش دەکات./.