بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری ئیستەنبووڵ لە بەردەم کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لەو شارە خۆپێشاندانیان کرد و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە دژی غەززە و دانیشتووانەکەی دەربڕی.
خۆپێشاندەران دژایەتی خۆیان بۆ ئەو پیلانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەربڕی و جەختیان لە سەر پشتیوانیکردنی خەڵکی غەززە کردەوە.
خۆپێشاندەران ئیدانەی تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کرد بەرامبەر بە خەڵکی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە.
لە شاری ئەنکەرەش خۆپێشاندەران لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ڕژێمی زایۆنیستی، دژایەتی خۆیان بۆ پیلانەکەی ترەمپ دووپات کردەوە./.