بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوە و وتووێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وردەکاری نوێی لە ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو لا ئاشکرا کردووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە دەستوور ڕێگا بەوە نادات وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ بخاتە سەر هەژماری بانکیی ئەوان.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە هەولێر و بەغدا لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بانکەوە دابەش بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە میکانیزمی دابەشکردنی مووچە وەها دەبێت کە وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی پێویست دەخاتە سەر حسێنی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و پاشان وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕێگای هەژماری بانکییەوە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات./.