بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە لە پاش پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لە گەڵ نێوەندگێڕەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.
لە بەیاننامەیەکی حەماسدا هاتووە کە شاندی دانوستانکاری ئەم بزوتنەوەیە کە قاهیرە لە گەڵ حەسەن ڕەشاد سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر کۆبووەتەوە و هەروەها بە تەلەفوون لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر وتووێژی کردووە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوە و وتووێژانەدا جەخت لە سەر دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی غەززە کراوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا کراوە و نێوەندگێڕانی میسری و قەتەری جەختیان لە سەر بەدواداچوونی چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان کردووەتەوە./.