بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن پاش کۆبوونەوەکەی عەبدوڵڵای دووەم شای ئەم وڵاتە لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی: ئەردەن ناتوانێت ئاوارەی زیاتر وەربگرێت.
ناوبراو وتی: ئەردەن گەورەترین میوانداری پەنابەران و ئاوارەکانی ناوچەکەیە و لە سەدا 35 ی دانیشتووانەکەی لە ئاوارە و پەنابەر پێکدێن.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی: پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی غەززە پەیوەندی بە ئاسایش و سەقامگیری ئەردەنەوە هەیە و دەبێت پرسی فەڵەستین لە چوارچێوەی خاکی خۆیدا چارەسەر بکرێت./.