بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حاییم لیۆنسۆن ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری بەناوبانگی زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی حەماسدایە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حەماس ئێستا دەڵێت ” ئەوەتان بینی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت سەرجەم فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەربکەن، ئێمە لێرە بۆ پاراستنی ئێوە و ئەم خاکە دەمێنینەوە و تا ئەو کاتەی دوایین سەربازی ئەمریکی لەم خاکەدا دەنێژین، شەڕ دەکەین “./.