بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرێبەستی پێدری و گاڤی و ئاراۆخۆ و جێرارد مارتینی نوێکردووەتەوە و ئێستا دەیەوێت گرێبەستی یەکێک لە گرانترین ئەستێرەکانی جیهانی تۆپی پێ درێژ بکاتەوە. پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە و لامین یامال لە هەفتەکانی داهاتوودا دەست پێدەکات.
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە گرێبەستی ئێستای لامین یامال لە گەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت و بەهای ئێستای ئەو لە ڕووی سایتی ترانسفێرمارکێت، 180 ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرانترین یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهاندا. لامین یامال لەم وەرزەدا 30 یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، یانزە گۆڵی تۆمارکردووە و چواردە ئەسیستی گۆلی داوە.
درەوشاوەیی لامین یامال لە بەرشەلۆنە ستایشی زۆری لێکراوە و توانیویەتی سەرەڕای ئەو تەمەنە کەمەی کە هەیەتی، لێهاتووییەکی بەرچاوی هەبێت لە پێکهاتەکەی تیپەکەیدا./.