لە دەستدانی ” کاکە وریا حەمەکەریم ” پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئار تی و یەکێک لە دیارترین میدیاکارانی هەرێمی کوردستان، کۆستێکی گەورەیە بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی و خەمێکی قورسە بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و بواری میدیایی کوردی بە گشتی.
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاکە وریا حەمەکەریم و ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوادارین خودای گەورە ئەو ئازیزە کۆچکردووە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت./.