بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆزە مانۆئێل ئالبارس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە و داگیرکردنی کەرتی غەززە ڕەتکردەوە.
ناوبراو وتی: دەمەوێت لە سەر ئەم پرسە بە ڕاشکاوانە بڵێم کە غەززە خاکی فەڵەستینییەکانە و دەبێت لەوێ بمێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی: غەززە بەشێکە لە وڵاتی فەڵەستینی داهاتوو کە ئیسپانیا پشتیوانی دەکات و دەبێت بوونی هەبێت./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

