بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕی ئەو کالۆرییانەی کە هەر کەسێک بەکاری دەهێنێت جیاوازە لە کەسی بەرامبەر. ئەو بڕە کالۆرییانەی کە دەتەوێت بیسوتێنیت، بەندە بە ئامانجەکانت.
بۆ پاراستنی کێشێکی تەندرووست، ژمارەی وەرگرتنی کالۆری دەبێت هاوسەنگ بێت لە گەڵ بڕی ئەو کالۆرییانەی کە جەستە بەکاریدەهێنێت. کالۆری زیاتر دەبێتە هۆی کێشی زیادە و قەڵەوی.
هەروەها بە پێی زانیارییەکانی پسپۆڕان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لەخۆوە نابێتە هۆی دابەزینی کێش. بەڵام ئەگەر لە گەڵ وەرزشکردن پلەی گەرمی جەستەت بەرز بکەیتەوە، ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سووتاندنی کالۆری زیاتر. بۆیە ئەگەر بەنیازی سووتاندنی کالۆری بوویت، باشترە سەرنجت لە سەر وەرزشکردن بێت./.