بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە 30 ی کانوونی دووەمی 2025 لە شاری دەوحە، لە گەڵ محەممەد ئیسماعیل دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە کۆبووە.
عێراقچی لەو کۆبوونەوەدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە و خۆڕاگری بێ وێنەی گەلی فەڵەستین لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە بەرپرسانی باڵای حەماس ڕاگەیاند./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

