بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی لە شەهیدبوونی محەممەد دیار ئیبراهیم میسری (محەممەد زەیف) تێکۆشەری گەورە، فەرماندە ئەفسانەیی، ئازا، بوێر و مێژووسازەکەی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هاوڕێی لە شەڕ و خۆڕاگریی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، ڕاگەیاندووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە زیندوویی و گەشەکردن و بەهێزبوونی بەردەوام و خۆڕاگری و تۆمارکردنی ڕووداو و دەسکەوتە گەورەکان لە ڕێگای ئازادکردنی قودسی پیرۆز، قەرزداری خەبات و حەماسەتی پیاوە گەورە و مێژووسازەکانە کە بە بوونی خۆنەویست و ئەفسانەیی خۆیان لە بەرەکانی شەڕدا شانازییەکی هەتاهەتاییان بە دەست هێنا و خۆیان کردە نموونە و چرای ڕووناکی بۆ تێکۆشەرانی قودس.
سوپای پاسداران جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی محەممەد زەیف و هاوڕێکانی، خوێنێکی نوێ دەخاتە نێو جەستەی تێکۆشەرانی خۆڕاگریی فەڵەستین و ئیرادە و ئامادەیی ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین بۆ بەردەوامی خۆڕاگری و بەدواداچوون بۆ دۆزی ڕزگارکردنی قودس و بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین لە سەرتاسەری ئەم خاکە پیرۆزە تا سەرکەوتنی کۆتایی بەهێزتر دەکات./.