بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڕستانی دولاب لە ڕاستیدا هەمان گۆڕستانی ئەرمەنی کۆنه کە گۆڕی مەسیحییە ئەرمەنییەکانی تێدایە. لەم شوێنەدا گۆڕی 409 سەرباز و 528 کەسی مەدەنی ههیه. ئەم گۆڕستانە لە ساڵی 1937 دامەزراوە و ساڵانێکی زۆرە هیچ ناشتنێکی تێدا نییە.
ئەم گۆڕستانە گۆڕی کەسانی بەناوبانگ و هەروەها بێناوی لەخۆگرتووە. زۆربەی گۆڕەکان کۆنن و نەتەوەی مردووەکە بە ئاڵا دیاری کراوە. گۆڕەکان بە نیشانەی خاچ دیاری کراون و هی ڕووسیا و پۆڵەندا و فەرەنسا و ئیتالیا و مەسیحییە ئێرانییەکانن.
ڕووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی 75 هەزار مەتری چوارگۆشەیە کە پێکهاتووە لە 6 بەشی جیاواز و بریتین لە: کەنیسەی ئەرمەنی، ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژهەڵات، کاتۆلیکی ڕۆمانی ، کاتۆلیکی ئەرمەنی، ئاشوری و پۆڵەندییەکان. گەورەترین بەش لە گۆڕستانەکەدا گۆڕی 260 پۆڵەندییە کە لە شەڕی جیهانی دووەمدا دەربەدەر بوون.
ناوی هەندێک لە مردووەکانی گۆڕستانی دولاب:
ئاڤانس ئۆگانیس:
یەکەم دەرهێنەری سینەمای ئێران هەروەها ئەندازیاری یەکەم قوتابخانەی نواندن لە ئێران.
کۆنت دۆ مۆنت فرێت:
یەکەم بەرپرسی پۆلیسی ئێران.
نیکۆلای مارکۆف:
تەلارسازێکی ڕووسی کە لە ئێراندا دەژیا.
ڤلادیسلاڤ هۆرۆدکی:
تەلارسازی پۆڵەندی.
ئەلفڕێد جۆن بانیست لۆمێر:
مۆسیقاری سەربازیی فەرەنسا لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ.
گرنگترین و بەنرخترین بەش لە گۆڕستانی ئەرمەنیی دولاب، بەشی پۆڵەندی کاتۆلیکییە. ئەو پۆڵەندییانەی کە بە کەشتی هاتبوونە ئێران و ناچار بوون زووتر بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام بە هۆی نەخۆشی و ماندوێتییەوە گیانیان لە دەستدا./.