بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین، نەگۆڕە و وەک خۆی ماوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەر هەوڵێک بە ئامانجی ڕاگواستن و ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکان، لە لایەن عێراقەوە قبووڵکراو نییە.
ڕاشیگەیاند کە عێراق لە کارنامەی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی کە ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، پشتیوانی لە مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکات./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

