بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ڕێوڕەسمەدا 15 کەس گیانیان لە دەست داوە و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون.
کوم مێلا یەکێکە لە فیستیڤاڵە ئایینییە گرنگەکانی هیندۆسەکان و بە ملیۆنان کەس لەو وڵاتە بە ئامانجی بەشداری تێیدا خۆیان دەگەێننە پرایاگراج لە ویلایەتی ئۆتارپرادێش تا لە شوێنی یەکگرتنی سێ ڕووباری گانگا، یامونا و ساراسواتی خۆیان لە ناو ئاودا نوقم بکەن./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

