بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە تەمەنی 36ساڵیدا هیچ نیشانەیەکی دابەزینی نییە. ئهم هێرشبەرە پۆڵەندییە پێشتر لە چامپیۆنزلیگدا 9گۆڵی تۆمارکردووە و بە دوای گەیشتن بە ژمارە پێوانەیی 17گۆڵی ڕۆناڵدۆیە لە وەرزی 2014-2013. تا ئێستا هیچ یاریزانێک لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگدا هێندەی ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمار نەکردووە.
ئەوەی جێگای سەرنجە پلەی دووەم بۆ زۆرترین گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ دیسانەوە پەیوەندی بە ڕۆناڵدۆوە هەیە. پلەی دووەمی لە ڕیزبەندی گۆڵکردندا هەیە بە تۆمارکردنی 16گۆڵ لە وەرزی 2016-2015.
لیڤاندۆڤسکی لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگدا 15گۆڵی تۆمارکردووە و لە پلەی سێهەمدایە. ئهو لە ساڵی 2020 گەیشتە ئەم تۆمارە لە بایرن میونشن. بەڵام کەریم بنزیما لە وەرزی2022-2021 له ڕیاڵ مەدریددا 15گۆڵی تۆمارکرد./.