بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاندووە کە ڕۆناڵدۆ بە جیدی داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی ئهلنهسر کردووە کە بە زووترین کات بۆ کڕینی کاسیمیرۆ لە مانگی کانوونی دووەم رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. ئەو پێی وایە کە بوونی ئەستێرەی بەڕازیلی لە پێکهاتەی ئەلنهسر دەتوانێت یارمەتییان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ خولی پاڵەوانێتی و لە ڕکابەرەکانیان نزیک ببنەوە.
پێشتر باسی لێکرابوو کە ئهلنهسر حەز دەکات کاسیمیرۆ ڕابکێشێت بەڵام لەم وەرزە هیچ هەوڵێکی نەدابوو بۆ کۆتایی هێنان بە گواستنەوە وە ڕەنگە پێداگری ڕۆناڵدۆ ڕای یانەکە بگۆڕێت بۆ کڕینی یاریزانەکە./.